ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر داوای راگیرانی دەوامی فەرمانبەران دەكات
بەگوێرەی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و وەزارەتی ناوخۆی كردووە. داوا دەكات، لەپێناو پاراستنی گیانی فەرمانبەران و ھاووڵاتییان دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە خۆجێییەكانی ھەولێر بە رێژەی 95% رابگیرێت و تەنھا بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەكان دەوام بكەن، ھەروەھا لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بە رێژەی 70% دەوان بكرێت.
K24
