پەرلەمانی كوردستان دەست بە کارەكانی دەكاتەوە
دووای دوو هەفتە ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وا بڕیارە لەم هەفتەیەوە كارەكانی پەرلەمان و کۆبوونەوەکانی دەست پێ بكەنەوە و چەندین بەرنامەی كاریش ئامادە كراوە.
لەمبارەوەسامان ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیان: "دوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتیی پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ سەلامەتیی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو هەفتە كارەكانی خۆی راگرێت".
لەبارەی چارەسەری تووشبوان گوتی: "بەختەوەرانە ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تووش ببوون، دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕانەوە ماڵی خۆیان و تەندروستییان زۆر باشە و بەپێی ڕێنماییەكانی دكتۆر پابەند دەبن بە خۆپاڕێزی".
لەبارەی بەرنامەی كاری دەستپێكردنەوەی دانیشتەكان ڕوونی كردەوە، كاری لەپێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت لە دۆخی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، دۆخی دارایی هەرێم و زۆری جموجۆلی داعش لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و بابەتە هەنووكەییەكانی نێوخۆیی و هەرێمی کوردستان".
ڕاشی گەیاند: "وا بریارە ڕۆژی چوارشەممە 2020.625 بە ڕەچاوکردنی هەموو ڕێنماییە تەندروستییەكان دەست بكرێتەوە بە دەوامی فەرمی لەنێو پەرلەمانی كوردستان".
باسنيوز
