وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند
د. سامان بەرزجی، وەزیری تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەداخەوە ئەمڕۆش تووشبوون بە کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە.
هەورەها وەزیری تەندروستی تکا لە هاووڵاتییان دەکات کە زیاتر توندوتۆڵ بن لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
باسنيوز
