باران لەچەند ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبارێت

باران لەچەند ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبارێت
بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایەکی کەشناسی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و باکوری نەینەوا باران دەبارێت، بۆ چەندین کاتژمێریش بارانەکە بەردەوامدەبێت.
لە پارێزگای دهۆک و باکوری نەینەوا باران دەبارێت، بۆ چەندین کاتژمێریش بارانەکە بەردەوام دەبێت

سادق عەتیە، ئەندامی لیژنەی شارەزایانی رێكخراوی كەشناسی جیهانی و بەڕێوەبەری دەزگای كەشناسی عێراق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و باکوری نەینەوا باران دەبارێت، بۆ چەندین کاتژمێریش بارانەکە بەردەوام دەبێت.
سەنتەری باران بارینەکە لە پارێزگای دهۆک دەبێت
هەر بەپێی پێشبینییەکانی عەتییە ، بارانبارینەکە هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، سەنتەری باران بارینەکە لە پارێزگای دهۆک دەبێت و هەندێک لە ناوچەی باکوری نەینەوا و هەولێریش دەگرێتەوە و تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.








خەندان





Top