لە دوو مانگدا لە هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە شەش هەزار سامپڵ وەرگیراوە
د. ئەحمەد پاڵانی بەڕێوبەری تەندورستیی دەشتی هەولێر ڕایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی دكتۆر دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە رێكەوتی.4.202020 بڕیاریان دا بۆ ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە بەڵگەی رێگەپێدراوی وەزارتی ناوەخۆیان هەیە بۆ ئەوەی بێنە نێو شاری هەولێر، تیمی تەندروستی لە هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە دابنرێت".
گوتیشی: "ئێمە تیمەكانمان ڕۆژانە لەو کەسانەی کە لەڕێگەی هەردوو بازگەوە دێنە نێو شاری هەولێر، سامپڵیان لێ وەردەگرن و لە ماوەی دوو مانگدا لە هەردوو بازگەکە توانراوە زیاتر لە شەش هەزار سامپڵ وەربگیرێت".
د. ئەحمەد پاڵانی ڕاشیی گەیاند: "دوای وەرگرتنی سامپڵەكان ڕاوانەی تاقیگەی ناوەند دەكرێن و دواتر لە لایەن وەزیری تەندروستی ئەنجامەكان ڕادەگەیەندرێت، بەداخەوە تا ئێستا چەندین حاڵەتی پۆزەتیف هەبووە لەنێو ئەو كەسانەی كە لە ڕێگەی هەردوو بازگەوە پشكنینان بۆ كراوە و هیچ هاووڵاتیەكیش لەم دوو بازگە بەبێ ئەنجامدانی پشكینن رێگەی پێ نادرێت بێتە نێو شاری هەولێرەوە".
بەرێوبەری تەندروستی دەشتی هەولێر داوای لە هاووڵاتیان كرد: "كە ئێستا دۆخەكە لە مەترسیدایە و پێویستە هەموو هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییەكان بن و ماسك و دەستكێش بەكار بهێنن"
باسنیوز
