پارتی لەبارەی هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

پارتی لەبارەی هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە
لە راگەیاندراوێكدا، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە: ”زۆر نیگەرانین بەرانبەر گرژی و پەرەسەندن و ئۆپەراسیۆنی سەربازی و تۆپباران و بوردومانەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، كە بووەتە هۆی دڵەڕاوكێی هاووڵاتیانی سڤیل و ناسەقامگیری لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان. ئەم بابەتە تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردوویش دووبارە بووەتەوە. هەموو جار و ئەم جارەیش قسەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم دوو وڵاتە كردووە و نیگەرانییەكانمان پێ ڕاگەیاندوون. ئەوان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هیچ جۆرە دژایەتیێكیان بەرانبەر هەرێمی كوردستان نییە و هۆكاری بوردومانەكان بوونی هێزە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانە كە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، كردەی سەربازی دژی ئێران و توركیا ئەنجام دەدەن“.

ئەوەش ڕوون كراوەتەوە: ”ئێستا پەكەكە نزیكەی پێنجسەد گوندی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستە و ئێمە چاوپۆشیمان لێ كردووە، بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، بەهۆی بوردومانەكان زیانی گەورەتر بە هەرێمی كوردستان دەكەوێت و شوێنەكانی تری هەرێمیش دەكەونە ژێر مەترسی“.

پارتی بە راشكاوی رای گەیاندووە: ”پێویستە گشت لایەك لەوە تێ بگات كە خەبات و حوكمڕانی بە موزایەدات و سیاسەتی نابەرپرسانە ناكرێت. بۆیە پێشتر گوتومانە و ئێستایش دەیڵێینەوە كە ئێمە لەگەڵ خەباتی سیاسی و ڕێكاری ئاشتیانەین بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە پارچەكانی تر و ئەگەر پەكەكە و لایەنە چەكدارەكانی تر ناتوانن پابەندی بڕیار و حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان بن با شەڕ و چاڵاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان و چیتر نەبنە مایەی هەڕەشە و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان“.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

ڕاگەیاندراوێك لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

بۆ ڕای گشتی

زۆر نیگەرانین بەرانبەر گرژی و پەرەسەندن و ئۆپەراسیۆنی سەربازی و تۆپباران و بوردومانەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، كە بووەتە هۆی دڵەڕاوكێی هاووڵاتیانی سڤیل و ناسەقامگیری لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان. ئەم بابەتە تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردوویش دووبارە بووەتەوە. هەموو جار و ئەم جارەیش قسەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم دوو وڵاتە كردووە و نیگەرانییەكانمان پێ ڕاگەیاندوون. ئەوان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هیچ جۆرە دژایەتیێكیان بەرانبەر هەرێم نییە و هۆكاری بوردومانەكان بوونی هێزە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانە كە لەناو خاكی هەرێم، كردەی سەربازی دژی ئێران و توركیا ئەنجام دەدەن.

ئێستا پەكەكە نزیكەی پێنجسەد گوندی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستە و ئێمە چاوپۆشیمان لێ كردووە بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت بەهۆی بوردومانەكان زیانی گەورەتر بە هەرێم دەكەوێت و شوێنەكانی تری هەرێمیش دەكەونە ژێر مەترسی.

پێویستە گشت لایەكیش لەوە تێ بگات كە خەبات و حوكمڕانی بە موزایەدات و سیاسەتی نابەرپرسانە ناكرێت. بۆیە پێشتر گوتومانە و ئێستایش دەیڵێینەوە كە ئێمە لەگەڵ خەباتی سیاسی و ڕێكاری ئاشتیانەین بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە پارچەكانی تر و ئەگەر پەكەكە و لایەنە چەكدارەكانی تر ناتوانن پابەندی بڕیار و حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان بن با شەڕ و چاڵاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان و چیتر نەبنە مایەی هەڕەشە و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٠ـی٦ـی٢٠٢٠












باسنیوز



Top