سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا
بەپێی نووسراوەکە، بڕیاری کەرەنتینکردنی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، سەرجەم دادگاکان دەگرێتەوە و لە ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.6.20ەوە دەست پێ دەکات و هەتا ڕێکەوتی 2020.7.4 دەخایەنێت.
دەقی نووسراوەکە:
بەهۆی خراپ بوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەمڕۆیدا، بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە بۆماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ وە تا ٢٠٢٠/٧/٤ ..
باسنيوز
