لە سنووری چەمچەماڵ تەرمی منداڵێك دۆزرایەوە
شەریف مەلا رەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند: "نداڵێکی تەمەن 11 بەناوی "ئیبراهیم هێمن رەئووف" ساڵ پاش زیاتر لە حەفتەیەک لە ونبوونی، ئەمڕۆ شەممە 20/6/2020، تەرمەکەی دۆزرایەوە."
گوتیشی: "ئەو منداڵە خەڵكی گوندی "خوا موراد"ی سەر بە شارۆچكەی تەكیەی كاكەمەندی سەر بە شاری چەمچەماڵە و لە نزیك گوندەكەی خۆیان تەرمەكەی دۆزرایەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەو مێرمنداڵە نەخۆشیی ئۆتیزمی هەبووە و شوێنەواری ئازار و ئەشكەنجەدان بەسەر تەرمەکەیەوە نەبووە و بۆ توێكای پزیشكیش رەوانەی سلێمانی كراوە".
باسنیوز
