په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌ر لابردنی زمانی كوردی له نووسراوه فه‌رمییه‌كان هاته ده‌نگ
به‌شار كیكی، له ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لادانی زمانی كوردی له‌سه‌ر نووسراوه فه‌رمییه‌كان له دامه‌زراوه فیدرالییه‌كان، پێشێلكاریی مادده‌ی 4ی ده‌ستووری عێراقه، كه به گوێره‌ی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه، هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به زمانی فه‌رمی وڵات دانراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هه‌نگاوه پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 7ی ساڵی 2014ی تایبه‌ته به زمانه‌كانه له عێراق و مادده‌كانی (2 و 3 و 5 و 6 و 7) له یاساكه پێشێلكراوه.
كیكی داواش ده‌كات ئه‌و مادده ده‌ستووریی و یاساییانه جێبه‌جێ بكرێن و زمانی كوردیش بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر نووسراوه فه‌رمییه‌كان، چونكه فره‌یی و جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگه‌ی وڵات به‌رجه‌سته ده‌كات.
K24 –
