ئەمڕۆ دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا

ئەمڕۆ دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا
كەسێكی دیكە لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا. بەمەش ئەمڕۆ دووەم گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆماركرا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ کە دانیشتووی چەمچەماڵە، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا".

ئەمە دووەم كەسە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا لە سلێمانی گیان لەدەستدەدەن.




K24
Top