ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد لەبارەی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.


لە راگەیەندراوێكی ژوورەكەدا هاتووە كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرفرەوان لە هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنەكان بڕیاری دا هاتوچۆ لە نێوان هەولێر و پارێزگاكانی تر بە قەدەغەكراوی دەمێنێتەوە.


هەروەها لە كاتژمێر 10ی شەوەوە تاكو پێنجی بەیانی، بازاڕەكان دادەخرێن، لەگەڵ سەنتەرەكانی وەرزشی و هاوینەهەوارەكانیش تا رۆژی یەكی تەمووزی داهاتوو بە داخراوی دەمێننەوە، سەرباری هۆڵەكانی ئاهەنگێڕان و یانەكانی شەوانە و گازینۆكان، هەروەها جارێكی تر نوێژی هەینی لە مزگەوتەكان رادەگیرێتەوە.









باسنيوز



Top