سێ پزیشك و نۆ كارمەندی نەخۆشخانەی هیوا تووشی كۆرۆنا بوون

سێ پزیشك و نۆ كارمەندی نەخۆشخانەی هیوا تووشی كۆرۆنا بوون
ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ پزیشك و نۆ كارمەندی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی، تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
ئێوارەی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی هیوا لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە لە نەخۆشخانەكەیاندا سێ پزیشك، لەگەڵ نۆ کارمەند تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەم هۆیەوە ئێستا کەرەنتین کراون و دووانیان پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە.

نەخۆشخانەكە راشیگەیاندووە كە بارودۆخی هەر 12 تووشبووەكە جێگیرە، نەخۆشخانەی هیوا لە چوارچێوەی رێوشوێنی توندی خۆپارێزیدا بەردەوام دەبێت لە خزمەتگوزارییەکانی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.








































باسنيوز





Top