17 کارمەند و پزیشکی تەندروستیی خانەقین تووشی کۆرۆنا بوون

  17 کارمەند و پزیشکی تەندروستیی خانەقین تووشی کۆرۆنا بوون
بە گوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی خانەقین، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرکەوتوە 17 پزیشک و کارمەندی تەندروستیی خانەقین، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و هاوکات گوندێکی سنوورەکش کەرەنتین کراوە.

لەمبارەوە خالید جەبەل، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی خانەقین، رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/6/2020، بەپێی پشكنینی تەندروستیی دیالە 17 حاڵەتی تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا لە شارەکە تۆمار کراوە."

گوتیشی: "سەرەجەم ئەوانەی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، پزیشك و كارمەندی تەندروستین."

ئەو بەرپرسە راشی گەیاند: "پاش ئەوەی مامۆستایەكی ئایینیی گوندە "ئحوە" لە سنووری خانەقین پێش 4 رۆژ تووشی پەتای كۆرۆنا بووە، لە دوێنێوە كەرەنتین كراوە و ئەوەش، هاووڵاتیان نەیانزانیبوو تووشی پەتای كۆرنا بووە بەكۆمەڵ سەردانیان كردبوو".














باسنیوز



Top