لە قوتابخانەیەکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاگر کەوتەوە
شیرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٨/٦/٢٠٢٠، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە بەشێکی قوتابخانەی (دەروازە)ی گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکووک کەوتەوە کە سەر بە خوێندی کوردییە لە کەرکووک".
گوتیشی: "پێشتر وەکوو بەشی خوێندی کوردی مووچەمان لەو قوتابخانەیە دابەش دەکرد لە کەرکووک، بەڵام ئێستا مووچە لە بانکی چەرموو لە چەمجەماڵ دابەش دەکرێت".
هەتا ئێستا لەبارەی هۆکاری ئاگرگرتنی ئەو قوتابخانەیە هیچ زانیارییەکی ورد بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنیوز
