وه‌زاره‌تى دارایی بڕیارێكى له‌باره‌ى مووچه‌خۆران ده‌ركرد
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى گشتاندنێكى ده‌ركردووه، تێیدا بڕیارێك له‌باره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه، له‌وانه‌ش: كردنه‌وه‌ى ئه‌ژمێرێكى بانكى بۆ مووچه‌خۆران و سوودمه‌ندان له بودجه‌ى گشتى كه تا ئێستا ئه‌ژمێرى بانكییان نییه، به مه‌به‌ستى مووچه‌ى مانگانه‌یان.
له گشتاندنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار نووسراو ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركارى/ جووڵه‌ى دراو بكه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردن و كارى پێویست.
باسنيوز
