بەوێنە.. لە هەڵەبجە پرۆژەی درووستكردنی بینای بەشی قەستەرەی دڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
بەرهەم كەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: "پرۆژەی درووستكردنی بینای بەشی قەستەرەی دڵ لە شاری هەڵەبجە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە دەكەوێتە پشت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شارەكە بە تەنیشت نەخۆشخانەی وەفا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان".
گوتیشی: "پرۆژەكە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ و كۆچبەران IOM ەوە جێبەجێ دەكرێت".
ڕوونیشی كردەوە: "بەشی قەستەرەی دڵ یەكێكە لەبەشە خزمەتگوزارییەكانی بواری تەندروستی بەتایبەت لەبواری نەخۆشییەكانی دڵ بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوورەكە".
(باسنیوز
