ئیمارات بەیاننامەیەک دژی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەردەکات
ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو بەیاننامەیەک دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دەردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئێرانی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەلای دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەموو دەستوەردانەکانی ئێران و تورکیا لە وڵاتانی دیکە بە توندی رەت دەکاتەوە و داوا لەو دوو دەوڵەتە دەکات، رێز لە سەروەریی عێراق بگرن و بنەماکانی دراوسێیەتیی باش رەچاو بکەن.
لە درەنگانی شەوی یەکشەممە و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 15-6-2020دا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە قەندیل، مەخموور و شنگال بۆردومان کرد.
هەر لەم هەفتەیەدا، سوپای ئێران بنکە و بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە سنووری حاجی ئۆمەران، تۆپباران کرد.
باسنيوز
