بەوێنە.. هونەرمەندێکی دیاری کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان ڕایگەیاند: "عەتا چاوشین، ھونەرمەندی دەنگخۆشی کوردستان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووە و باری تەندروستی زۆر نا جێگیرە و لەئێستادا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەچارەسەری کۆرۆنا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".
گوتیشی: "داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەم بەتایبەتی ئەو کەسانەی کەتووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاک بوونەتەوە، هاوکاریمان بکەن بە بەخشینی دەرزی پلازمای خوێن، بۆئەوەی ئەو هونەرمەندە خۆشەویستەی شار کە زۆربەی تەمەنی بەخشیوە بە هونەرو دڵخۆشکردنی خەڵکی کوردستان، ڕەوشی تەندروستی ئاسایی بێتەوە".
باسنیوز
