وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێ لەبارەی داشکاندنی نرخ لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکوومییەکان دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێ لەبارەی داشکاندنی نرخ لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکوومییەکان دەرکرد
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دۆخی هاووڵاتییان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی داشکاندنی نرخ لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکوومییەکان دەرکرد.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی داشکاندنی رێژەی %١٠ی کرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکوومییەکان لە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٠ تاکو ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٠.

روونیشکراوەتەوە، کە داشکاندنی رێژەی %١٠ لەسەر کۆی گشتی کرێی خوێندنە نەک خوێندنی وەزری دووەم، هەروەها کرێی خواردن و گواستنەوەی بۆ مانگەکانی ٣ و ٤ و ٥ نابێت وەربگیرێت.









باسنیوز


Top