پۆلیسی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا هاتووە: "تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، لە گەڕەكی كارێزان، كەسێكیان بە ناوی (م.س.م) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و هەروەها كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانی لابوو".
روونیشکراوەتەوە، کە تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا ناوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، بەند كرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە.
باسنیوز
