كەركووك.. دەرچوانی پەیمانگەی ڕاهێنانی نەوت خۆپیشاندانێکیان ساز کرد
ئیبراهیم محەمەد، نوێنەری دەرچوانی پەیمانگەی راهێنانی نەوت، لە پارێزگای كەركووك، رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 17/6/2020، وەك دەرچوانی پەیمانگەی راهێنانی نەوت لە شاری كەركووك بە ئامانجی فشارخستنەسەر حكومەتی عێراق بۆ دامەزراندنمان، دەستمان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین كردووە."
گوتیشی: "پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق، رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی تەواوی دەرچوانی پەیمانگاكانی نەوت لە عێراق دەربڕیوە كە بە دەرچوانی پەیمانگای راهێنانی نەوت لە شاری كەركووك و كۆی گشتی دەرچوانی پەیمانگایكانی نەوت، ژمارەیان دەگاتە 1475 دەرچوو."
نوێنەری خۆپیشاندەران، راشی گەیاند: "ئێمە مووچەمان لەلایەن كۆمپانیا نەوتییەكانەوە بۆ دابین دەكرێ و هیچ قورسایەك ناكەوێتە سەر حكوومەتی ناوەند، بۆیە لە ئەنجامدانی ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەردەوام دەبین تا وەڵامی دامەزراندنمان وەردەگرین."
باسنیوز
