له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سلێمانى پشوویه‌كى فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەپێناو پاراستنی گیانی کارمەندان و هاووڵاتییان، بەهۆی ده‌ستنیشانكردنى چەند حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لەنێو بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى، سبەی پێنجشه‌ممه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پشووی فەرمی دەبێت".
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا دوێنێ 107 حاڵه‌تی نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى ده‌ستنیشان كراوه.
باسنيوز
