تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

 تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی "چنگ هەڵۆ"ی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ دەستیپێکردوە، هێزی کۆماندۆ لە حەفتانینن بۆ روبەڕوبونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ئۆپراسیۆنەکە بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار دەستیپێکردوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئۆپراسیۆنەکە بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، کۆماندۆکانمان بە ئۆپەراسیۆنی ھێرشی ئاسمانی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەکە".

هولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا و زنجیرەی فەرمانداری سوپای تورکیا، لەناوەندی ئۆپراسیۆنەکانی فەرماندەیی ھێزی وشکانییەوە ئیدارە و گواستنەوەی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.





خەندان
Top