ته‌رمى گه‌نجێك له ڕووبارى خازر ده‌رهێنرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/6/2020، موقه‌ده‌م هێمن سلێمانى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى دهۆك له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كردووه‌ته‌وه: "دواى سێ ڕۆژ له ونبوونى گه‌نجێكى دانیشتووى دهۆك به ناوى (زێره‌ڤان شوكرى)، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى له ڕووبارى خازر له سنوورى پارێزگاى دهۆك دۆزرایه‌وه و ده‌ركه‌وتووه له ئاودا خنكاوه".
به‌پێى زانیارییه‌كان، پۆلیسى دهۆك له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
