دووکان.. بە دەرمانی دژە ڤایرۆس کۆمەڵگەی دادگای دووکان دەرمانڕێژ کرا
لەمبارەوە سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان ڕايگەیاند: "دوابەدوای ڕاگەیاندنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە قەزای دووکان کە فەرمانبەرێکی دادنووسە، مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی دووکان بینای دادگای دووکان بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەرمانڕێژ کرد" .
گوتیشی: "بەدەرلە دادگای دووکان بەھۆی ئەوەی چەند فەرمانگەیەکی دیکەش لەخۆی دەگرێت، ھەر یەک لە فەرمانگەکانی دادنووس و بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووکانیش بۆ ماوەی دوو ھەفتە کەرەنتین کراون".
باسی لەوەش کرد کە دوو ڕۆژ پێش کۆتاییھاتنی ماوەی کەرەنتینی کۆمەڵگەی دادگای دووکان دووبارە دەرمانڕێژ دەکرێتەوە.
باسنيوز
