دوو كارمه‌ندی چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی تووشی په‌تاى كۆرۆنا بوون

دوو كارمه‌ندی چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی تووشی په‌تاى كۆرۆنا بوون
به‌هۆى تووشبوونى دوو كارمه‌ندی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی به‌ په‌تاى كۆرۆنا بوون، ده‌وامى كارمه‌ندانى مه‌ده‌نیی چاكسازیی گه‌ورانى سلێمانى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك ڕاگیرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/6/2020، میدیاى فه‌رمیی یه‌كێتى بڵاوى كرده‌وه‌، به‌هۆی تووشبوونی دوو كارمه‌ندی مه‌ده‌نيی چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی فه‌رمانگه‌ به‌كۆرۆنا و بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندان و سزادراوانیش، بڕیار درا به ‌ڕاگه‌یاندنی پشوو له‌ 17/6/2020 تاوه‌كوو 28/6/2020 بۆ كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌یان.











باسنيوز



Top