وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی درێژكرده‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاردراوه به ڕاگرتنی هاتوچۆ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له نێوان پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان له كاتژمێر 12:00ی 15-6-2020 تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 1-7-2020.
پێویسته له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی رێكاره‌كانی خۆپاراستن بكرێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، پێویسته له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی رێكاره‌كانی خۆپاراستن بكرێت، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یان پێشمه‌رگه یان ئاسایش پابه‌ند ده‌بێت به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان سزا ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندبن به به‌ستنی ده‌ستكێش و ده‌مامك، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌درێن.
خەندان
