سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى له په‌ره‌سه‌ندنى تيرۆر ده‌دات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا كە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێ "دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامى هێرشه تيرۆرستييه‌كان له عێراق، به تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێكى زۆر مه‌ترسيدار و ئاڵۆزى بۆ دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌يه‌كى درێژه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنيان له‌سه‌ره و ئه‌م دواييانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵييه‌كانيان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجى هێرشى دڕندانه‌ى تيرۆرستى و شه‌هيد ده‌كرێن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە "وه‌ك چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريمان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه، دووپاتى دهكهينهوه كه به‌رده‌واميى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان و پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچانه، ميكانيزمێكى كاراترى هه‌ماهه‌نگيى حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان و هاوكاريى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش پێويسته، چونكه تيرۆرستان بۆشاييى ئه‌منيى ئه‌و ناوچانه‌يان قۆستووه‌ته‌وه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى ده‌خاته گه‌ڕ".
لە كۆتایی پەیامەكەشدا هاتووە "دوايين هێرشى تيرۆرستى بۆ سه‌ر دوو دێى كاكه‌يى له ناوچه‌ى خانه‌قين كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون، نموونهيهكى به‌رچاوى په‌ره‌سه‌ندنى ترسناكى و ئاڵۆزيى دۆخه‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌نگاوى خێرا بۆ ڕێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌يان بگيرێته به‌ر. وێڕاى به توندى سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و تاوانكارييه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن دڵنه‌وايى و سهبوورييان بداته‌وه و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم".
باسنيوز
