له سلێمانى په‌یمانگه‌یه‌ك به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستى داخرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یه‌كی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رپێچیكردن له ڕێنوێنییه‌كان، لێژنه‌كه په‌یمانگه‌ی (ئینته‌رچه‌ینج) بۆ فێربوونی زمان له گه‌ڕه‌كی تووی مه‌لیكی شاری سلێمانی داخست".
ده‌شڵێت: "به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به بڕیارێك سه‌رجه‌م خوله هاوینه‌ییه‌كان و فێربوونی زمان و كار و پیشه جیاوازه‌كانی ڕاگرتووه، لێژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا ده‌سبه‌جێ شوێنه‌كه دابخه‌ن و سه‌رپێچیكاریش ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند بكه‌نه‌وه".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی یه‌كی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی په‌یمانگه‌ی ئینته‌رچه‌ینج داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
