هاتۆچۆی هەولێر: لە کاتی شۆفێریدا دەست بەسەر چەندین مادەی سەرخۆشكەردا گیرا

هاتۆچۆی هەولێر: لە کاتی شۆفێریدا دەست بەسەر چەندین مادەی سەرخۆشكەردا گیرا
گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕای گەیاند توانیویانە لەنێو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا لە كاتی شوفێریدا دەست بەسەر چەندین بوتڵی كحولد بگرن.

لەمبارەوە موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕايگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرنا لە هەرێمی كوردستان بڕیار درا شوفێرانی تاكسی و پاسەكان ماسك و دەستكێش بەكار بێنن و خۆشبەختانە شوفێران پابەندی رێنماییەكان بوون".

ڕاشی گەیاند: "لە هەڵمەتێكدا توانیمان لەنێو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان لە کاتی شۆفێریدا دەست بەسەر چەندین بوتڵی كحولدا بگرین كە ئەمەش زیانی بە شوفێران دەگەیەنێت لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا".

گوتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ ژووری نەهێشتنی لێخورینی ئۆتۆمبێل لەژێر كاریگەریی مادە سەرخۆشكەرەكان توانیمان ئەم بتڵە كحولانە و مادەكانی‌تری سەرخۆشكەر بخەینە ژێر خاكەوە".













باسنيوز



Top