پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با ده‌ست پێده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى بریكارى وه‌زیرى كاره‌با و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى كاره‌باى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، گه‌رمیان، لێژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با و لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باى شاره‌كان له ڕێگه‌ى ڤیدۆ كۆنفراس كۆ بووه‌وه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "سه‌ره‌تا وه‌زیرى كاره‌با تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان و بڕیارى لێخۆشبوونی 15%ى قه‌رزى كاره‌با ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پاره‌ى كاره‌باكانیان بده‌ن و ڕای گه‌یاند، بڕیارى لێخۆشبووونهكه ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌هۆى سوودمه‌ندبوونى هاووڵاتییان و به‌ده‌مه‌وه هاتنیان بۆ بڕیاره‌كه، داوایان له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌ن كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا وه‌زیرى كاره‌با ڕای گه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك له گفتوگۆدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانان و به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانی ڕاگیراوه".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و له ناوه‌ڕاستی ساڵی پاره‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا، تا ئێستا له سنووری كاره‌بای سلێمانی 85 هه‌زار پێوه‌ر به‌ستراوه.
باسنيوز
