لە كەركووك كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەست دا

لە كەركووك كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، لە كەركووك كرێكارێك لە كاتی كاركردندا گیانی لەدەست دا.

عەقید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، ڕايگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 14/6/2020، لە گەڕەكی بارووتخانەی شاری كەركووك، كرێكارێك بەناوی (ئەحمەد مەحموود محەمەد)، تەمەن 20 ساڵ، لەكاتی كاركردن لە ماڵێكدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیان لەدەست داوە.

گوتیشی، هێزەكانی پۆلیسی كەركووك لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.











باسنيوز



Top