بههۆى كۆرۆناوه دهوام له بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی ڕاگیرا
لهمبارهیهوه شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕاگەیاندووه: "دوێنێ یهكشهممه 14/6/2020، له ئەنجامی پشکنینی چوار فەرمانبەرمان دهركهوت كه تووشى كۆرۆنا بوونه، بۆیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارمان داوە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تا یەکشەممەی داھاتوو 21/6/2020، ڕابگرین".
ئهوهشى خستووهته ڕوو، ئێستا سەرجەم فەرمانبەرەکانیان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، ھەر فەرمانبەرێک نیشانەی کۆرۆنای ھەبێت، بە زووترین کات پشکنین بکات.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕوونیشى كردهوه، ئەو فەرمانبەرانەی تووشی كۆرۆنا بوون، تەمەنیان مامناوەندە.
باسنيوز
