سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە دەستپێکرد
ئاشکراشیکرد، فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان کردووەتەوە ئامانج.
هەروەها، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سنونێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و ناوچەکەش 15 جار بۆردومان کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "چنگی هەڵۆ" بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان راگەیاندووە کە تیایدا فڕۆکەی جۆری ئێف16 ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو تێیدا بەکاردەهێنرێت
K24
