لە دهۆک 14 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی دهۆک کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە 14 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەدابوون دوای ئەوەی هەموو پشکنینێکیان بۆ کرا، دیاربوو بە تەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
روونیشکراوەتەوە، کە ژمارەی چاکبووەوەکان لە دهۆک گەیشتە 72 کەس و ئێستا 61 نەخۆش لەنەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدان.
باسنیوز
