سیاسەتمەدارێكی عێراق بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
تۆفیق یاسری سیاسەتمەداری دێرینی عێراق كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی بەعس و سەدام، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای دیوانیە گیانی لەدەست دا.
بەر لە چەند رۆژێك یاسری بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆناوە گەیەندرابووە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی تووشبوونەكەی، لە پەتاكە رزگاری نەبوو.
شەوی هەینیی رابردووش كاپتن عەلی هادی یاریزانی تۆپی پێی پێشووی نێودەوڵەتی بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دابوو.
چەند هەفتەیەكە پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەربڵاو شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەم دواییەش رۆژانە زیاتر لە یەك هەزار تووشبوو تۆمار دەكرێن، لەگەڵ گیان لەدەستدانی دەیان تووشبوو.
باسنيوز
