پردێ.. گەنجێك لە ئاوی زێی بچووك خنكا

پردێ.. گەنجێك لە ئاوی زێی بچووك خنكا
لە رووباری زێی بچووكی لە سنووری ناحیەی پردێی سەر بە كەركووك، گەنجێك خنكا و تا ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

ڕائید هەڤاڵ محەمەد، بەرپرسی بەشی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی پردێ، ڕایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ شەممە 13/6/2020، دوو گەنج كە هاوڕێی یەك بوون، لە زێی بچووك لە پردێ مەلەیان كردووە و ئیتر نازانرێت بە چ هۆكارێك سەرەتا هەردووكیان خەریك بووە بخنكێن، بەڵام لەلایەن ئەو كەسانەی لەو دەوروبەرە بوون گەنجێكیان دەرهێناوە لە ئاوەكە بە سەلامەتی، بەڵام گەنجەكەی دیكە دەخنكێت، وێڕای ئەوەی تیمەكانی مەلەوانی لەناو ئاوەكە بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، تا ئەمڕۆ یەكشەممە 14/6/2020 تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە".

گوتیشی: دوای دۆزینەوەی تەرمەكە، پۆلیس لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەست بە ڵێكۆڵینەوەی ورد دەکات".













باسنیوز


Top