سۆران.. قەرەباڵغیی ئاهەنگی بووكگواستەوە و پرسەكان لە ماڵانیش قەدەغە كرا

سۆران.. قەرەباڵغیی ئاهەنگی بووكگواستەوە و پرسەكان لە ماڵانیش قەدەغە كرا
بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، ئاشكرای کرد لە درێژەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگە نادەین قەرەباڵغیی بووكگواستنەوە و پرسەكان لە ماڵەکانیش دروست بێت.

رێبوار مەحموود بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، رایگەیاند: "دوای قەدەغەكردنی هۆڵ و پاركەكان، هەروەها مزگەوت و شوێنی پرسەكان، هەست دەكرێت كەسانێك ئەم قەرەباڵغیە دەگوازنەوە ماڵەكانیان، بۆ ئەم مەبەستە رێگری لێ دەكرێت و رێگا بە هیچ كەس نادرێت قەرەباڵغی لە كاتی پرسەو بووكگواستنەوە لە ماڵەكانیان دروست بكەن".

ئەوەشی خستە ڕوو: "گرتنەبەری ئەم رێكارانە لەپێناو خۆپارێزی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەركە هەموان پێی پابەند بن، بەپێچەوانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت".











باسنیوز


Top