تەندروستیی هەڵەبجە دەمامک بەسەر خاوەن کارەکاندا دابەش دەکات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لێژنەکانی تەندروستیی هەڵەبجە سەردانی ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیان کرد، لەسەر ئەرکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەمامکی بەسەر خاوەن دووکاندارەکانی ناو بازاڕی شاردا دابەش کرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لێژنەکان ئەوەیان ڕاگەیاند، كه هەر خاوەن دووکانێک پابەندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان نەبێت، بە داخستن و غەرامە سزا دەدرێت".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه: "بڕیاره دابەشکردنی دەمامک بەردەوام بێت، لێژنەکان هەموو ڕۆژێك سەردانی ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بکەن، ئه‌مه‌ش لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان".
باسنيوز
