لە كەركووك تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەست دا

لە كەركووك تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەكان لە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەو شارە گیانی لەدەست داوە.

د. مونزیر نوعمان، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەكان لە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 14/6/2020، تووشبووەیەكی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك كە پیاوێكی بەتەمەن بووە، بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانی لەدەست داوە و ئێستا كۆی مردوان بەو پەتایە لە كەركووك گەیشتە 10 حاڵەتی مردن".

گوتیشی: "لە كەركووك تا ئێستا 309 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و 150 كەسیان لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشكدان، هەروەها تا ئێستا 10 كەس لە کەرکووک بەو پەتایە گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی تریش چاك بوونەتەوە".












باسنیوز


Top