گوندێکی سنووری دهۆک کەرەنتین دەکرێت
دکتۆر نارین عومەر موسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، رایگەیاند، 12 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە گوندی زیلکان لە بەردەڕەش، تۆمار کراوە.
نارین عومەر موسا هەروەها رایگەیاند، کە بڕیاریان داوە گوندی زیلکان بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکەن و تیمە تەندروستییەکانیش لەو ماوەیەدا، پشکنینین بۆ خەڵکی گوندەکە دەکەن.
باسنیوز
