بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەخرێنە خزمەت کەرتی تەندروستی

بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەخرێنە خزمەت کەرتی تەندروستی
پەیمانگای تەکنیکی کەلار رایگەیاند، لەم کاتەدا کە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی گشتی زیادیکردوە، بڕیاریانداوە بەشەناوخۆیەکانی پەیمانگاکەیان بخرێنە خزمەت کەرتی تەندروستیەوە.


پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، " لەسۆنگەی هەستکردمان بە بەرپرسیاریەتی و خزمەتکردنمان بە خەڵکی دەڤەرەکەمان و بەهۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /پەیمانگای تەکنیکی کەلار وەکو ناوەندێکی زانستی بە پێویستمان زانی لەو کاتە هەستیارەدا هاوکاری کەرتی تەندروستی خۆمانانبین".
بڕیارماندا بەشە ناوخۆیی کچانی پەیمانگاکەمان بخەینە خزمەت کەرتی تەندروستییەوە بۆبەکارهێنان ومانەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەوەش هاتوە، "بەهۆی هەڵکشانی ئەو ڕێژە زۆرەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بڕیارماندا بەشە ناوخۆیی کچانی پەیمانگاکەمان بخەینە خزمەت کەرتی تەندروستییەوە بۆبەکارهێنان ومانەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ".
بەشە ناوخۆیی کچان بەگشتی دەتوانێت (104) کەس لەخۆبگرێت

ئاماژە بەوەشکراوە، بینای بەشەناوخۆی کچان بینایەکی دو نهۆمیە و لە (26) ژور پێک دێت و هەر ژورێک (4) کەس دەگرێت، کۆی گشتی دەتوانێت (104) کەس لەخۆبگرێت.










خەندان



Top