لە داقووق گەنجێک لەپڕۆژەی ئاوی قەزاکە خنکا

لە داقووق گەنجێک لەپڕۆژەی ئاوی قەزاکە خنکا
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، گەنجێک لە پڕۆژەی ئاوی قەزای داقووقی سەر به کەرکووک خنکا.

عەقید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، ڕايگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13/6/2020، گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە پڕۆژەی ئاوی قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک خنکا".

گوتیشی: "ئێستا تیمی مەلەوانی لەناو ئاوەکە بەدوای تەرمەکەی دەگەڕێن و پاشان دەست دەکرێ بەلێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو ڕووداوەوە".









باسنيوز




Top