پەرلەمانتارێك: ئەوانەی خەڵك دژی حكوومەت هان دەدەن خۆیان ساڵانێكە داهاتی حكوومەت بە ناهەق دەبەن

پەرلەمانتارێك: ئەوانەی خەڵك دژی حكوومەت هان دەدەن خۆیان ساڵانێكە داهاتی حكوومەت بە ناهەق دەبەن
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، ئەوانەی خەڵكی لە دژی حكوومەت هان دەدەن، خۆیان ساڵانێكە داهاتی حكوومەت بە ناهەق دەبەن و ترسیان هەیە لە ئەنجامی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە زەرەرمەند ببن.

سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسۆنى پارتى ڕايگه‌یاند: ”ئه‌و قسانه‌ى له‌ سۆشیال میدیا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ لایه‌نێكى سیاسى لە پشتە و مه‌رامێكى خۆیان هه‌یه، دەبێت بزانرێت كە پارتی بە تەنیا لە حكوومەت نییە، به‌ڵكوو یه‌كێتى و گۆڕانیش له‌ حكوومه‌ت شه‌ریكن، پێویسته‌ وه‌ك پارتى بەرپرسیارێتی شكست و سەركەوتن لە ئەستۆ بگرن، نەك ته‌نها خۆیان بە خاوەنی سەركەوتنەكان بزانن“.

هۆشداریشی بە لایەنەكانی بەشدار لە حكوومەت دا و گوتی: ”حوكمداری به‌م شێوه‌ى ئێستا ناكرێت، پێش پێكهێنانی كابینەی نۆیەم پارتی مەرجی ئەوە بوو كە ناكرێ لایەنەكان به ‌شه‌و ئۆپۆزسیۆن بن و به‌ ڕۆژ له‌ ده‌سه‌ڵات بن، نابێت بەناوی مووچە و قووتی خەڵكەوە، بیانەوێ بەرژەوەندیی تەسكی سیاسی و ئابووریی خۆیان بەدی بێنن و پشت لەو واقیعە بكەن كە هەیە، یان لە ژێرەوە كار بۆ شكستهێنان بە حكوومەت بكەن هەرچەندە ئەوانیش ناتوانن حكوومەت شكست پێ بهێنن“.

جەختیشی كردەوە كە ئەو كەسانەی خەڵك لە دژی حكوومەت هان دەدەن و باسی داهات دەكەن، خۆیان ساڵانێكە لە حكوومەت بەشدارن و بە ناهەق داهاتی حكوومەتیش دەبەن، هەر ئەوانە ”كاتێك دۆخێكی نەخوازراو دێتە پێشەوە، خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە، كه‌چى ساڵاهایه‌ ده‌زن و به‌ سه‌دان خانه‌نیشى نایاساییان هه‌یه‌ و چه‌ندان كه‌سیان به‌ پله‌ى جۆراوجۆر خانه‌نشین كردووه‌ و سه‌ریان له‌ خه‌ڵك تێكداوه‌“.













باسنيوز



Top