كشتوكاڵی دەربەندیخان داوایەک ئاراستەی جووتیارانی سنوورەکە دەکات
ئەمجەد ئەسعەد، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دەربەندیخان، رايگەیاند: "وەك بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دەربەندیخان، لە ئەمڕۆ شەممە 13/6/2020ەوە جووتیارانی سنووری شاری دەربەندیخان، واتە ئەوانەی كە ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ بردنی گەنمەكانیان بۆ سایلۆی سەیدسادق ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی پشتگیرییان بۆ بكەین بۆ ئەوەی گەنمەكانیان لێ وەربگیرێت."
گوتیشی: "داوا لە جووتیاران دەكەین لە كاتێكدا سەرادنمان دەكەن بۆ پشتگیریی بردنی گەنمەكانیان بۆ سایلۆ دەبێ جگەلە هەڵگرتنی كارتی نیشتمانی، یان خود ناسنامەی باری شارستانی، دەبێ پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنن."
باسنيوز
