مامەڵەی کارتی نیشتمانیی هاووڵاتییان و پێدانەوی کارته‌كه ڕاده‌وه‌ستێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه، لەسەر بڕیایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق، به‌هۆى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی دەوام لە پارێزگاکانی عێراق، مامەڵەی کارتی نیشتمانیی هاووڵاتییان و پێدانەوی کارته‌كه بە ھەموو شێوەیەک ڕادەوەستێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "بڕیاره‌كه ئه‌وانه ناگرێته‌وه: پێدانى سووره‌قه‌یدى ئه‌لیكترۆنى و ده‌ستى، هه‌روه‌ها جگه له ته‌ئیدی ڕاستى و دروستى، ته‌ئیدى هاوسه‌رگیرى و قسام شه‌رعى بۆ دادگاكان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى داوا له هاووڵاتییان ده‌كات: "جگە لەم یٔیش و کارانە زیاتر بۆ مەبەستی دیكه سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی نەکەن، لەکاتی سەردانکردن مەرجەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن، بەبێ دەستکێش و دەمامک ناچارین هاووڵاتییان نەکەینە ژوورەوە بۆ فەرمانگەکان، ئه‌مه‌ش لەبەر سەلامەتیی هەموان".
باسنيوز
