تووشبوویهكى كۆرۆنا له ههولێر باس له چۆنیهتیی تووشبوونى خۆى به پهتاكه دهكات
ئاراس عەبدوڵا، فەرمانبەرە لە یەكێك لە فەرمانگە حكوومییەكانی سەر بە قەزای چۆمان، یەكێكە لەو كەسانەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پشكنینەكانی پۆزەتیف دەرچوون و دەركەوت تووشى كۆرۆنا بووه، چۆنیهتیی تووشبوونى خۆى به پهتاكه باس كرد و گوتی: ”فەرمانبەرم لە بەشی ئۆتۆمبێل لە كۆمەڵگهی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، كاتێك بیستم چەند كەسێك هەڵگری ڤایرۆسەكەن لەو شوێنەی ئێمە كاری تێدا دەكەین، هەر چەندە هیچ نیشانەیەكم نەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەریەككەوتن لەكاتی كاركردنمان هەبوو، بۆیە بڕیارم دا خۆم بچم پشكنین بكەم، بۆ ئەوەی لە تەندروستیی خۆم دڵنیا بم، كاتێك چووم پشكنینم كرد، دەرچوو كە منیش تووشى كۆرۆنا بوومه، ئەو پشكنینە زۆر گرنگ بوو، چونكە ئەگەر پشكنینم نەكردبایە و تێكەڵاوی خانەوادەكەم بووبام، بەدڵنیاییەوە ئەوانیش تووشی كۆرۆنا دەبوون".
ئهوهشى خسته ڕوو: "ماوەی دوو ڕۆژە تووشی ئەو پهتایه بوومه، شەوی ڕابردوو گواستراینهوە بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر و لەژێر چاودێریی پزیشكی داین"، گوتیشى: "ئێستا تەندروستیمان باشە و ئەوانەی كە لەگەڵ منیشن، تەندروستییان جێگیرە".
ئاراس عەبدوڵا داواكاره لە لایەنه پەیوەندیدارهكان وەكوو پێویست ئاگایان لە ڕەوشی تووشبووهكان بێت و سەرجەم پێداویستییەكان و خواردن بۆ نەخۆشەكان دابین بكهن، ئاماژهى بهوهش دا: "پێویستیشە هەموو كەسێك ئەوە بزانێت كە ڤایرۆسەكە هەیە، بەڵام هەندێك كەس بە سووكی تووشی دەبن و هەندێك كەسیش بە قورسی، بۆیە پێویستە هەموو كەس پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییەكان بن و خۆیان بپارێزن، هەروەك لە كوردەواری قسەیەكی جوان هەیە كە دهگوترێ خۆپاراستن باشتره لە چارەسەركردن".
باسنیوز
