تەندروستیی كەركووك: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 262 كەس
سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "لە كەركووك تا ئێستا 262 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 138 كەسیان لە نەخۆشخانەن و 115 كەسیان چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و نۆ كەسیش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست داوە".
گوتیشی: "هەر دوێنێ هەینی 33 كەس تووشی كۆرۆنا پەتای بوون و 20 كەسیش چاك بوونەتەوە و كەسێكیش گیانی لە دەست داوە".
بەپێی زانیارییەكان لە شاری كەركووك لە ماوەی سێ رۆژدا 66 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.
باسنیوز
