د. دلۆڤان محه‌مه‌د: له هه‌ولێر سێ تووشبووى كۆرۆنا ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردیان له‌سه‌ره
له‌باره‌ى بڕیارێكى نوێى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى ڕێنوێنى ده‌ركرد و له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا، ئه‌و تووشبوانه‌ى كۆرۆنا له‌و ڕۆژه‌وه‌ى ده‌ستنیشان ده‌كرێن ئه‌گه‌ر تا ماوه‌ى 11 ڕۆژ هیچ نیشانه‌یه‌كیان نه‌بوو، ده‌كرێ ئه‌و تووشبوانه به چاكبوو هه‌ژمار بكرێت و بگه‌ڕێندرێنه‌وه ماڵى خۆیان و بۆ ماوه‌یه‌كى دیكه له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارى داوه ئه‌و بڕیاره بچێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه، جگه له‌و بڕیاره‌ش ئه‌و تووشبوانه‌ى كۆرۆنا كه نیشانه‌یان هه‌یه و نیشانه‌كانیان نامێنێت و كۆرسى چاره‌سه‌ره‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ نیشانه‌كانى نه‌ما و 11 ڕۆژى له ڕۆژى تووشبوونیه‌وه تێپه‌ڕ كردبوو، ده‌توانرێ ئه‌و تووشبووه به چاكبوو هه‌ژمار بكرێ و به‌دواداچوونیشى بۆ بكرێ".
گوتیشى: "ئێستا زۆربه‌ى تووشبووه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى و ئیماراتین، ئێستا له 265 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، هه‌موو تووشبووه‌كانیش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان، ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ى تووشبوانیش زیاد بكا، ناچار ده‌بین په‌نا بۆ پلانى دیكه ببه‌ین، كه یه‌كێك له پلانه‌كان پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر وه‌ك نه‌خۆشخانه ئاماده كرابوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌گه‌ڵمان هاتنه سه‌ر هێڵ بۆ به‌كارهێنانى به‌شه ناوخۆییه‌كانیان ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ى تووشبوان زیاد بكات، ئێمه‌ش دوێنێ سه‌ردانمان كردن و به‌شه ناوخۆییمان دیارى كردووه، ده‌توانین ئه‌و تووشبوانه‌ى نیشانه‌ى نه‌خۆشییان نییه، له به‌شه ناوخۆییه‌كان بیانهێڵینه‌وه و تیمێكى پزیشكى چاودێرییان بكات".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند ته‌ندروستى به‌شه ناوخۆییه‌كان بۆ تووشبوانى كۆرۆنا به‌كار بهێنرێت؟ د. دلۆڤان محه‌مه‌د گوتى: "ئێمه دواى ئه‌وه‌ى به‌كارهێنانى به‌شه ناوخۆییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ى تیمى تایبه‌ته‌وه به‌شه ناوخۆییه‌كان ته‌عقیم ده‌كرێن و پاك ده‌كرێنه‌وه، پاشان ده‌درێنه‌وه به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "پلازما وه‌كوو پرۆتۆكۆلى پزیشكى كه دیارى كراوه زیاتر بۆ ئه‌و تووشبوانه‌ى كۆرۆنا به‌كار دێت، كه ڕه‌وشى ته‌ندروستییان زۆر ناجێگیره، یان بۆ ئه‌و تووشبوانه به‌كار دێ، كه ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردیان له‌سه‌ره و پێویسته تیمێكى پزیشكى بڕیارى له‌سه‌ر بدات، ئێستا له هه‌ولێر سێ تووشبوو ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردیان له‌سه‌ره، پزیشكانیش تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه پێویستیان به پلازما هه‌یه یان نا، ئێمه لیستێكمان كردووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى چاك بوونه‌ته‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ییان تێدابێت، خوێنیان لێ وه‌رده‌گیرێت و پلازماى خوێنیان بۆ تووشبووه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت".
باسنيوز
