ئەوقافی گەرمیان داوایه‌ك له مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان دەكات
سەباح محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان، ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بۆ ئەمڕۆ هەینی 12/6/2020 كە لە گەرمیانیش هاوشێوەی شوێنه‌كانى دیكه‌ى هەرێمی كوردستان نوێژی هەینی ئەنجام دەدرێ، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكەین گوتارەكانیان لە 15 خولەك زیاتر نەخایەنێت".
گوتیشی: "داوا لە تەواوی نوێژخوێنانیش دەكەین بەرماڵ لە ماڵەوە له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ مزگه‌وت ببه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستنوێژیش له ماڵه‌وه بشۆن".
بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، جگە لە بەكارهێنانی دەستكێش و ده‌مامك، "هاوكات داوا لە نوێژخوێنان ده‌كه‌ین ڕیزی نێوانیان بەرفروان بكەن و لە یەكدى نزیك نەبنەوە".
باس‌نیوز
